KMMK:
دووشەممە ۱٦ی گوڵانی ۲۷۱۹کوردی، شۆفیر تەکسییەکانی شاری نەغەدە لە پێش دەرکی قائیمقامیەتی (فرمانداری) حکومەت، گردبوونەوەیەکیان ڕێکخست.
بەپێی ڕاپۆرتەکە: شۆفیر تەکسییەکان بە هۆی گران بوونی کەلەوپەل و سووتەمەنی ترۆمبیل و زۆر بوونی مەسرەفی ڕۆژانەی تەکسی و لەخوارەوە بوونی کرێ، دەستیان دایە ئەم کۆبوونەوە ناڕەزاییە.
لەلایەکی دیکەوە گروپێک لە وەرزێرانی چۆنەر لە نەغەدە بە ڕێکخستنی گردبوونەوەیەک لە پێش بینای کارخانەی قەندی ئەم شارە، ناڕەزایەتی خۆیان لە خەم ساردی بەرپرسان و نەدانەوەی قەرز و داخوازییە دواخراوەکانیان دەربڕی.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان