KMMK:
هەینی ۱۳ گوڵانی ۲۷۱۹ کـوردی، ڕێوڕەسمی بەهارانەی ژاوەرۆ لە کوچکەسووری گوندی ئەوێهەنگی سەر بە ناوچەی سنە ڕووبەڕووی تووندوتیژی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیدارە ئیتلاعات و سووپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بۆوە و ڕێگری لە بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکە کرا.
بەپێی ڕاپۆڕتی چالاکوانانی مەدەنی و بەڕێوەبەرانی
ئەو ڕێوڕەسمە بە ناوەکانی تارق رەحیمپوور، قانع رەزایی، مووختار کەریم ئەفشار، غەفوور
یاری و ئەدیب خودایار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە کران
و هەڕەشەیان لێ کرابوو کە دەبێ بەشداری مەڕاسمەکە نەبن.
هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە ڕێگری و هەڕەشەی لەو
گورانیبێژانە کردبوو کە دەیانوەیست لە ڕێورەسمەکەدا بەشداری بکەن.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان