چالاکێکی پیشەیی خەڵکی دیواندەرە ۷ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا

KMMK:

عەتائوڵا ئەحسەنی مامۆستا و چالاکی پیشەیی (سینفی) دانیشتووی شاری دیواندەرە لە لایەن دادگای ئینقلابی ئیسلامییەوە ۷ساڵ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

ئەم چالاکی مەدەنییە پاش بەشداریکی کردنی لە مانگرتنەکانی ڕەزبەر و خەزەڵوەری ساڵی ۲۷۱۸ی کوردی و بەتاوانی (سوکایەتی بە پیرۆزییەکان و بڵاو کردنەوەی درۆ دەلەسە) تاوانبار کراوە و سەرجەم بە ۷ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە کە هەر جەشنە بەشداری لە ناڕەزایەتی و مانگرتنێکی مەدەنی جگە لە ڕێپێوانە دەوڵەتییەکان نەبێت، بە تاوان دەژمێردرێ و سزای گران بۆ ئەم هەوڵە لەبەر چاو گیراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان