خنکانی دوو کۆڵبەر لە چۆمێک لە سنووری ورمێ

KMMK:

یەکشەممە ۱۵ گوڵانی ساڵی ۲۷۱۹ کـوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی فەرزاد نووری کۆڕی فەرەیدوون و بوورهان تربی کۆڕی عەلی و خەڵکی گوندی ئەنبی سەر بە ناوچەی تەڕگەوەر‌ی پارێزگای ورمێ کە لە کاتی پەڕینەوە لە چۆمی جرمی لە نزیک گوندی بەردە سوور خنکابوون، تەرمەکەیان لە لایان خەڵکی ناوچەکە دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زایینی تا ئێستا ۷۱ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بریندار و ۲۹ کۆڵبەریش کوژراون و ۴ کاسبکاریش گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: