برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سەڵماس

KMMK:

ئەوڕۆ ۱۴ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گرووپێک لە کۆڵبەرانیان لە گەورەدێی ” شناتاڵ” ی سەربە شاری سەڵماس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کردە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ و لە ئەنجامی ئەم فیشەکبارانە کۆڵبەرێکی کورد بەناوی ڕەزگین محەممەدی تەمەن ۲۴ساڵ کوڕی عەبدولکەریم فیشەک بەر پشتی دەکەوێ و بریندار دەبێ.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳۱ کۆڵبەر وکاسبکاری کورد کوژراوە و ۷۱ کۆڵبەریش بریندار بوون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان