ورمێ/منداڵێک بە هۆی تووندوتیژی زڕدایکیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا

KMMK:

هەینی ١٣‌ی گوڵان‌ی ۲۷۱۹ کـوردی لە شاری ورمێ منداڵێکی تەمەن ۵ ساڵ بە ناوی ستایش بە هۆی لێدان و تووندوتیژی لە لایان زڕدایکیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئەو شارە کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، بە کردنەوەی دۆسیەیەک لە سەر ئەو تووندوتیژیەی لە هەمبەر ستایشی ۵ ساڵان ئەنجامدرا بوو ئەم ڕووداوە ئاشکرا دەبێت، ئەم منداڵە ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ لە ژێر چاوەدێری پزشکی دایە.

شایانی باسە بە ووتەی بەرپرسانی بێهزیستی لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو دا یازدەهەزار حاڵەتی تووندوتیژی دژ بە منداڵان تۆمار کراوە.

ئەوە لە کاتێک دایە کە، چالاکوانانی بواری ماڤی منداڵان وێڕای دەربڕینی نارەزایەتی سەبارەت بە دیاردەی تووندوتیژی دژ بە منداڵان داواکارن کە ڕای گشتی لەم بوارەیەوە بێدەنگ نەمێنێت.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کـوردستان