ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ و كردنه‌ ئامانج و كوشتنی شوانێكی كورد به‌ده‌ستی سوپای توركیا

KMMK:

 شوانێكی خه‌ڵكی گوندی وارگنما سه‌ر به‌ ناوچه‌ی گەوەری جوله‌مێرگ به‌ناوی سه‌رتیپ شن (٤٦ ساڵان) له‌كاتی له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕو ماڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن سه‌ربازانی سوپای توركیاوه‌ كرایه‌ ئامانجی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆ و به‌ خه‌ستی بریندار كرا.

به‌ وته‌ی ANF: سه‌رتیپ پێش گه‌یاندنی بۆ نه‌خۆشخانه‌ گیانی له‌ده‌ست داوه‌ و ته‌رمه‌كه‌ی گه‌یه‌ندراوه‌ته‌ پزیشكی یاسایی.

باكوری كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه‌ میلیتاریزه‌ كراوه‌ و رۆژ به‌ڕۆژ كه‌ش و هه‌وای سه‌ربازی له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م به‌شه‌ له‌ كوردستان سه‌خت ده‌كرێته‌وه‌.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

%d bloggers like this: