KMMK:
چوارشەمە ۱۱ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی، کچێکی لاوی مەریوانی بەناوی زوهرە کۆنەپۆشی کچی مەحمود ئاگری لەجەستەی خۆی بەرداوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی راپۆرتەکە: ناوبراو بە هۆی ئەوەی کە ساڵێک لەوەو پێش دایکی گیانی لەدەست دەدات توشی نەخۆشی خەمۆکی دەبێت و بەو هۆیەوە ئەمڕۆ لەماڵی خۆیان بەنزین بە خۆیدا دەکات و خۆی دەسوتێنێت و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدات.
جێگای ئاماژەیە کە: کچان و ژنان لە کۆمەڵگای پیاو سالاری ئەمڕۆی کوردستاندا بە هۆی نەبونی راهێنان و دەرەتان بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان و کەمتەرخەمی بنەماڵەکان بەتایبەت پیاوان، بە بچوکترین هۆکار وەک سونەتێکی سەپێندراوی دێرین ژنان روو لەخۆکوژی دەکەن.
بەپێی راپۆرتی ناوەندی ژمێریاری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی نوێی زایینیەوە تا ئێستا بە ئەژمار کردنی زوهرە کۆنەپۆشی ۴ دەستیان داوەتە خۆکوژی و گیانیان لەدەست داوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان