دەسبەسەری کرێکاری بیناسازی لە شاری ســنە

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە ۱۱ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی کرێکارێکی بیناسازی کورد بەناوی ئێسحاق ڕۆحی خەڵکی شاری سنە دانیشتووی گەڕەکی نایسەری ئەو شارە دەسبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو لەگەڵ هاوژین وخوشکێکی لەڕێگای چوون بۆ ناوەندی شاری سنە بوون هەڵیان کوتایە سەری ودەسبەسەریان کرد ونا ئێستە هۆکاری دەسبەسەریەکەی ئاشکرا نەکراوە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۱۰۶ هاوڵاتی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەسبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان