KMMK:
دووشەممە ۹ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی پەروانە حسێن پەنایی بەهۆی بەدواداچوونی بۆ شوێنی گۆڕی براکەی ڕامین حسێن پەنایی لەڕێی پێوەندییەکی تلەفونییەوە بانگهێشتی ناوەندی هەواڵگری ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری سنە کرا و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری بانگهێشتی پەروانە حسێن پەنایی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات بووە، هەروەها هەڕەشەی لێکراوە کە بەهیچ شێوەیەک نابێ بەدواداچوون بۆ شوێنی گۆڕی براکەی بکات.
پەروانە حسێن پەنایی پێشتریش بەهۆی پێوەندی لەگەڵ پێگەیەنەرەکانی دەرەوەی وڵات و پڕوپاگەندە دژبە دەسەڵات ۵ ساڵ زیندانی هەڵپەسێراوی بەسەردا سەپێنرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان