کوشتنی کاسبکارێک لە دەڤەری بانە

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۷ی گوڵانی ۲۷۱۹ی کوردی هاوڵاتییەک بەناوی ” کامران” تەمەن ۳۰ساڵ و خەڵکی گوندی سەید سارم سەربە شاری بانە بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بنکەی زرواو بریندار دەبێ و پاشان گیانی لە دەست دا.

بەگوێرەی هەواڵەکە ناوبراو خێزاندارە و لەکاتێکدا لە ماشێنەکەی خۆیدا بووە و هیچ بارێکی پێنەبووە تەقەی لێکراوە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ٦۷ کۆڵبەر بریندار و ۲۵ کۆڵبەریش کوژراوەو بەم کاسبکارەوە ۲ کاسبکار کوژراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان