هاووڵاتییانی ۱۴۰ گوندی برادۆست داوایی دەرکردنی سوپای تورکیا دەکەن

KMMK:

هاوڵاتیانی ١٤٠ گوندی ناوچەی برادۆست-ی سەربە پارێزگای هەولێری باشووری کوردستان بۆ وەدەرنانی سەربازەکانی دەوڵەتی تورکیا نامەیەکیان بە دوو هەزار واژۆوە پێشکەشی نەتەوە یەکگرتووەکان، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی، حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە.

هاوڵاتیان لە نامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە، کە بەهۆی بۆردوومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا ژیانیان تێکچووە و ڕایانگەیاندووە: کوێستانەکانمان سەرچاوەی ژیانمانن، ناتوانین بچینە کوێستانەکانمان، شەو تا بەیانی بەهۆی هاتنی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیاوە خەو لە چاوی منداڵەکانمان ناکەوێت.

لە بەشێکی دیکەی نامەکەدا هاوڵاتیان ئاماژەیان بەوەداوە، کە ڕێگا و پردەکانیان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە هەڵوەشێندراون.

هاووڵاتییانی ئەو دەڤەرە داخوازی راگرتنی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانیانن و داوا دەکەن بۆ ئەو مەبەستە پشتیوانی بکرێن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: