تەقەی هێزە سنووریەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران کۆژرانی کۆڵبەرێکی سەردەشتی لێکەوتەوە

KMMK:

دووشەممە ۲ۍ گوڵانی ۲۷۱۹ کوردی، هێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گروپێک لە کۆڵبەڕان دەدەنە بەردەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خێزاندار خەڵکی گوندی سنجوەی سەربەشاری سەردەشت بە ناوی «تاهێر درانگ کۆڕی عبدوڵڵا» ۳٥ساڵان دەکۆژرێت.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زایینی تاکوو ئێستە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران، کەوتنەخوارەوە لە هەڵدێر و…، ٦٦ کۆڵبەر بریندار و ۲٥ کۆڵبەر و کاسبکار کۆژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: