KMMK:
پێنج شەممە ٢٩ی خاکەلێوەی ٢٧١٩ کوردی، بەندکراوێکی کورد بە ناوی جەعفەر
حسێنی لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری کرماشان لەسێدارەدرا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەم هاووڵاتییە کوردە خەڵکی شاری هەرسینی سەر بەپارێزگای
کرماشان، پێنج ساڵ لەمەوپێش بە تاوانی کۆشتنی کەسێک، لەلایەن دادگای کۆمار ئیسلامی
ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپابوو.
بەپێی داتاکانی ناوندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەسەرەتای ساڵی نوێی
زایینیەوە تاکوو ئێستە، ١١ هاووڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران
لە سێدارەدراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
گیان لەدەستدانی کرێکارێکی بۆکانی بە هۆی نەبوونی کەرەسەی پاراستنەوە
-
درێژەی خۆکوژی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان/ سێ ژن دەستیان دایە خۆکوشتن