برینداربوونی کۆڵبەرێک لە ناوچەی سنووری بانە

KMMK:

ڕۆژی شەممە ۳۱ی خەکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی کۆڵبەرێک بەناوی «فەردین ئەحمەدی» خەڵکی شاری بانە بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی بریندار بووە.

بەگوێڕەی هەواڵەکە ئەم کۆڵبەرە لەکاتێکدا لەناوچە سنوورییەکان بانە و لەڕووی ناچارییەوە لەو ڕێڕەوانەوە تێپەڕێووە کە زۆر ئاستەم وسەخڵەتە و شوێنە گشتییەکان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە  دەستی بەسەردا گیراوە و مینی تێدا چێنراوە.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۲۵ کۆڵبەڕ کوژراوە و ۶۶ کۆڵبەریش بریندار بووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: