لە حەفتەیەک دا چوار کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە سێدارە دران

KMMK: ‌

سێ شەمە ۲٨ خاکە لێوەی ۲۷۱۹ کوردی لە حەساری گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لە زەنجان کەسێک بە ناوی ” هیدایەت میهرابی یان میحرابی” کوڕی بورزو خەڵکی کرماشان لە سێدارە درا.

شیاوی باسە ناوبراو بەتۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەستی کەسێک بەناوی عیزەت لە کرماشان لەساڵی ۹۳ دەسبەسەر کرا کە بنەماڵەی کوژراو لە ماوەی ۵ ساڵ زیندانی تاوانبار ئامادە نەبوون ڕەزایەت بدەن.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی پێنج شەممە ۲۹ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ئیلام ۳ بەندکراو کەتا ئەم کاتە بەهۆی ڕانەگەیاندن لەلایەن هەواڵنێری فەرمی ئێرانەوە ناونیشانیان دەرنەکەوتووە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست ئێعدام کران.

بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە بە هەژماری ئەم چوار کەسە لەماوەی حوتویەکدا، سەرجەم ۱۰ کەس لەلایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئێعدام کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: