ئاڵمانیا لە درێژەی پشتیوانی لە سیاسەتەکانی دژبەکوردی تورکیا کەسایەتیە سیاسیەکانی کورد دادگایی دەکات

KMMK: ‌

حکومەتی ئاڵمانیا پرۆسەی محاکمەی ۷ کەسایەتی سیاسی کورد کە بە پێی مادەی ۱۲۹ بە تۆمەتی “ئەندام بون لە رێکخراوەیەکی دەرەکی ” دۆسیەیان بۆ دروست کراوە دەست پێ کردووە، محاکمە کردنی ئەم چالاک و کوردانەی دانیشوی ئاڵمانیا لەدرێژەی پشتیوانی لە سیاسەتە دژە بەنەتەوەی کوردی حکومەتی تورکیا دایە.

یەکەمین دانیشتنی دادگا بە کردنەوەی دۆسیەی ” شەمسەدین ب ۵۳ ساڵان” بە دادوەری د. کڵاوس بیلینگ بەڕێوە چووە. لە دانیشتنەکەدا تۆمەتی چەسپێندراو بە کەسایەتیە سیایەکانی کورد لەلایەن دادستانی فێدڕاڵ خوێندراوەتەوە. دانیشتنەکانی دادگا تا ۱۸ی ئاپریل درێژەی دەبێت و پاشان لە ۲ی مەیی ۲۰۱۹ دانیشتنەکان دەست پێدەکەنەوە.

دوهەمین دانیشتنی دادگاش لەسەر دۆسیەی دروستکراو و تۆمەتگەلی ” ساڵەح.ک” بووە لەسەر رێکخستنی رێپێوانی فێبریەی ۲۰۱۷ لە ناوچەی هایلبرۆن، شتوتگارت بۆ مانهایم و ستراسبۆرگ، رێکخستنی نەورۆزی ۲۰۱۷، رێکخستنی نەرۆزی ۲۰۱۸ لە هانۆفێر و مانگرتن لە بەدرەم پاڕلەمانی ئەوروپا لە ئاپریلی ۲۰۱۷ لەشاری ستراسبورگ تاوانبار کراوە. پرۆسەی دادگایی ناوبراو تا شەشی مەی درێژەی دەبێت.
دانیشتنی دادگا لەسەر دۆسیەی ” فەیسەڵ. س ۳۷ ساڵان، عەگید. ک۲۵ ساڵان، ئاوریم.ئا ۳۴ ساڵان، ئۆزکان.ت ۳۲ ساڵان کە بە ئەندام بون لە پارتی کرێکارانی کوردستان تاوانبار کراوە و جیهان. ئا ۳۷ ساڵان ” رۆژی سێ شەممە ۱۶ی ئاپریل کاتژمێر ۱۳ بەڕێوە دەچێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان