کەڵەکەبوونی لەڕادەبەدەری حەشیمەتی زیندانیان لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ

KMMK:

کەڵەکەبوونی حەشیمەتی زیندانیان لە بەندە جیاجیاکانی زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ تا ئاستێک لەسەرەوەیە کە زیندانییە بەندکراوەکانی ئەم زیندانە وەزاڵە هاتوون،بە چەشنێک کە زیندانیان تەنانەت شوێنێکیان بۆ دانیشتن نییە.
بەپێی وتەی بنەماڵەی زیندانیان،ئەوان بۆحەسانەوە ناچارن لە تەنیشت کۆی بەشی تەندرووستی وکریدۆرەکان و …کەڵک وەربگرن.

زیندانیان بەرانبەر بەم کەڵەکەبوونی حەشیمەتە لە بەندەکانیان ناڕەزایان دەربڕیووە بەڵام دادوەری حکوومی چاودێری ئەم زیندانە لەوڵامی ناڕەزایی زیندانیان کوتوویەتی یاسای ئەم زیندانە لەگەڵ دیکەی زیندانەکان جیاوازە و ئێمە یاسای تایبەت بە خۆمان هەیە.

چەندد بەندێک لە بەندەکانی زیندانی حکوومەت لە ورمێ،لەهەبوونی ئاوی گەرم بێبەرین،بە بەدواداچوونی بەردەوامی زیندانیان، بەرپرسی زیندانی ناوەندی حکوومەت لە ورمێ کوتوویەتی: ” ئێستە کە وەرزی گەما پێگەیوە دەتوانن بە کەڵک وەرگرتن لە ئاوی سارد خۆتان بشۆن.”

سەرمای زۆر و نەبوونی ئاوی گرم بۆ خۆشۆردن، نەبوونی شوێن بۆ نووستن لەم زیندانە بووە بەهۆی پەرەسەندنی هەموو چەشنە نەخۆشی کێم وچڵ لەنێوان زیندانیان دا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان