بۆڕدمانی توڕکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان بەردەوامی هەیە

KMMK:

شەممە ۲٤ی خاکە لێوەی ۲۷۱۹ی کوردی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانی گەرووی پیرەبرایم و پوونگستا و سەرشیوی کرد ،تا ئێستا زەرەر و زیانەکان دیار نین و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لای هاوڵاتیانی گوندەکان دروستبووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ناوبەناو بۆردومانی ناوچە سنورییەکانی هەرێم دەکەن و زیانی ماددی و گیانی زۆر بەر ھاوڵاتییانی ناوچەکان دەکەوێت، بەڵام ھەتا ئێستا نە حکومەتی عێراق و نە حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەرامبەر ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کوردستان هیچ هەڵوێست و کاردانەوەیەکیان نەبوە .

بێ دەنگی ئەم حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدرالی عێراق و کۆمەڵگای نێۆدەوڵەتی ڕێگەی بۆ هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان خۆش کردوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان