KMMK:
۱۵ خاکەڵێوەی ۲۷۱۶ کوردی، کەماڵ شێخ سادە ناسراو بە کەماڵ پێنجوێنی لە شاری پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی فڕێندا و ڕۆژێک دواتر تەرمەکەی دۆزرایەوە و هەر لەو ڕۆژەدا دووکەس لە لایان ئاسایشی پێنجوێن بە تۆمەتی تیرۆر کردنی ناوبراو دەسبەسەر کران.
جێی وەبیر هێنانەوەیە کە کەماڵ شێخ سادە لەگەڵ وەستا سەدیقی ساڵیئاوایی لەلایهن کەسانێکی نەناسراوەوە رێفێندرابوون.
جێگای سرنجە کە، ئەم دوو گوومان لێکراوە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون و دوای شەش جار بەڕێوەچوونی دادگا بە تاوانی تیرۆری ناوبراو مەحکووم کران.
لەم ماوەی دوایی دا بە پێی ڕێکەوتنی نێوان حکومەتی ئێران و ئێراق لە ڕاگەیاننەکاندا باس لە ئەگەری ڕادەستکردنەوەی ئەم دوو تاوانبارە بە ئێران دەکرێ. ئەوە لە باروودۆخێک دایە کە دادگاە دوای شەش جار دانیشتن بڕیاری لە سەر داوەو ئەم کار کردەوەیەکی تەواو نایاساییە.
کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان