سنووری چاڵدووران/ کۆڵبەرێک بریندار کرا

KMMK:

پێنج‌شەممە ۲۱ خاکەلێوەی ۲۷۱۹ کوردی، جارێکی تر دەستەیەک لە کۆڵبەران کەوتنە بر هێرشی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی و کۆڵبەرێک بەناوی مەجید جەلیل‌پوور خەڵکی گەورە دێ‌ی قتوور لە سەر سنووری یەکماڵە بریندار کرا.

جێگای ئاماژەیە کە، مەجید جلیل‌پوور کۆڵبەری بریندار بۆچارەسەری پزشکی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەک لە شاری ورمێ.

بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نوێی زاینیەوە تا ئێستە ۶۲ کۆڵبەر بریندار و ۲۰ کۆڵبەریش کوژراون.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان