به‌هۆی لافاو له‌ مه‌عمولان و پۆلدۆخته‌ر زیاتر له‌ ۵ هه‌زار كرێكار بێكار بوون

KMMK:
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 22 ی خاكه‌لێوه‌ی 2719 ی كوردی راگه‌یه‌نرا كه‌ ۵۳۰۰ كرێكار له‌ هه‌ر دوو شاری پۆلدۆخته‌ر و مه‌عمولانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بێكار بوون. بێكاری ئه‌م قه‌باره‌ زۆره‌ له‌ كرێكاران، دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ لافاو زیانی زۆری به‌و دووشاره‌ گه‌یاند.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كه‌وتوون، ۱۳۰۰ كرێكاری بیناسازی و ۴ هه‌زار كرێكاری كه‌رته‌كانی تر له‌ شاره‌كانی پۆلدۆخته‌ر و مه‌عمولان كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه‌. بێكاری ئه‌و كرێكارانه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ هیچ كامێكیان بیمه‌ و ده‌سته‌به‌ری كاریان نییه‌ و كه‌وتونه‌ته‌ دۆخێكی دژواره‌وه‌.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه‌ تێكدانی دارستانه‌كان، بڕینه‌وه‌ی دار و له‌ناوبردنی له‌وه‌ڕگه‌كان، دروستكردنی له‌راده‌به‌ده‌ری به‌نداو و به‌ شێوه‌ی نائه‌ندازیاری و .. كه‌ به‌شێكن له‌ كرده‌وه‌ و چالاكیه‌كانی سوپای پاسداران، به‌ هۆكاری قوڵبوونه‌وه‌ و توندبوونه‌وه‌ی مه‌ترسی و زیانه‌كانی لافاوه‌كانی ماوه‌كانی رابردوو داده‌نرێت.

كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان

%d bloggers like this: