کۆبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی کرێکارانی کوشتارگای سەنعەتی ئیلام

KMMK:

چوارشەممە ۲۱ خاکەلێوەی ۲۷۱۹ کوردی، دەستەیەک لە کرێکارانی کوشتارگای سەنعەتی ئیلام لە هەمبەر پێنەدانی مووچەی مانگانەی خۆیان ناڕەزاییان دەربڕی.

کرێکارانی خەریک بەکار لە کوشتارگای سەنعەتی مەڕوماڵات ‌ی ئیلام لە هەمبەر وەدواکەوتنی مووچەی ۱۳ مانگی ڕابردووی خۆیان ناڕازی بوون و داواکاری وەرگرتنی ئەو مووچە دواکەوتوویانە بوون.
ئەم کرێکارانە ڕایانگەیاند کە، بێجگە لە مووچەی مانگانە، بەشێکی زۆر لە حەقدەستی دواکەوتووی کرێکارانی بەشی پیشەیی لە ماوەی یەک ساڵ و نیوی دوایی دا پێیان نەدراوە.

بە وتەی کرێکاران، کوشتارگای سەنعەتی مەڕوماڵات‌ی ئیلام یەکێک لە گەورەترین کوشتارگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ڕۆژئاوای ئاسیایە کە دوای ڕاگوازتنی بۆ بەشی تایبەتی تووشی کێشەی زۆر هاتووە.

ناڕەزایی دەربڕینی کرێکاران لە باروودۆخێک دا سەری گرتووە کە دە دەسپێکی ساڵی نوێ هیچ گۆڕانکارییەک لە وەزعی مووچەی دوا کەوتووی ئەوان دا ڕووی نەداوە.
کرێکارانی ناڕازی دەڵەن ماوەیەک لەمەو پێش لە دەسپێکی ساڵی نوێ بۆ ئیش کردن چوونەتە کوشتارگا، بەڵام لەبەر سەرلێشێواوی و نادیار بوونی باروودۆخی چالاکی ئەو بەشە، پێشیان بە چونە ژووری ئەوان گرتووە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان