KMMK:
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵ و راپۆرتانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، تا ئێستا لافاوه‌كه‌ی پارێزگای لۆڕستانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان لانی كه‌م زیانی به ١٣٠ كارگه‌ی كاری ده‌ست و ١٤ كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی ماسی گه‌یاندووه و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنانه بێكار بن.
به‌وته‌ی سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی كانزاكان و پیشه‌سازی ئێران له پارێزگای لۆڕستان خه‌مڵاندنه سه‌ره‌تاییه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه لافاوی رۆژانی رابردوو به بڕی زیاتر له ٢٦٥ ملیار تمه‌ن زیانی به یه‌كه‌كانی پیشه‌سازی، به‌رهه‌مهێنان و كانزاكانی پارێزگای لۆڕستان گه‌یاندووه.
هه‌ر به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه ٣ هه‌زار و ٢٦٠ یه‌كه‌ی پێشه‌یی زیانیان به‌ركه‌وتووه و به‌گشتیش له ئه‌نجامی ئه‌و زیانانه كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده به‌رهه‌مهێنان و پیشه‌سازیانه كاره‌كانیان له‌ده‌ستداوه و بێكار بوون.
جێی باسه ئه‌و زیانه ئاماژه بۆكراوانه، جیان له‌و زیانانه‌ی تر كه به شوێنی نیشته‌جێبوون و سامان و داراییه‌كانی هاوڵاتیان كه‌وتوون.
كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان
- ٧ بەندکراو و یەک چالاکوانی کورد تائێستە دژ بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان گیانیان لە دەست داوە
- ئەندامانی شارەوانی هەدەپە لە روحا گیران/حکومەتی تورکیا بەردەوامە لە ئەشکەنجە و گرتنی کوردان