بانە/ کۆڵبەرێک بریندار و ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت

KMMK:

لە سەرەتای مانگی خاکەلێوەی ساڵی ۹٨دا کۆڵبەرێک بە ناوی موحەمەد خەڵکی گوندی گۆزەڵەی بانە بریندار دەبێت.

بەپێی هەواڵەکە، هێزی ئینتزامی لە ناوچەی بانە کۆڵبەران دەدەنە بەر دەسڕێژی گولە و ئەوکۆڵبەرە بریندار دەکەن کە بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە شاری سنە دەکرێت.

بەپێی ناوەندی ئامارەکانی kmmk لە سەرتای ساڵی ۲۰۱۹ تا ئیستا ٦۱ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە لایەن هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە بریندارکراون و ۱۹ کۆڵبەریش گیانی لێئەستێنراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: