نەبوونی کەرەستەی پاراستنی بوو بەهۆی گیان لە دەستدانیکرێکارێکی شارەوانی بۆکان

KMMK:

سێ شەممە ۱۳ی خاکەلێووەی ۲۷۱۹ی کوردی، ناسر پیری یەکێک لە کرێکارانی شارەوانی بۆکان بەهۆی نەبوونی کەلووپەلی پاراستنی لەسەرکار و لەکاتی شۆفیری گیانی خۆی لە دەست دا.

ناسر پیری هاوڵاتی ٤۰ساڵ تەمەنی بۆکانی لەکاتی کار و بەهۆی ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ماشێنێکی سەمەند، گیانی خۆی لە دەست داوە.
ئەم کرێکارە بۆکانییە بەهۆی پێنەبوونی کەرەستەی ئاگاکەرەوە و جلی شەوڕەنگ، تووشی کارەسات بووە و بەخێرایی وپاش پێکدادان گیانی خۆی لە دەست داوە.

شیاوی باسە کە ئەمنییەت وکەلووپەلی پاراستنی لەکاتی کارکردن یەک لەو بابەتانەیە کە کرکاران لەکاتی کار و بە مەبەستی پارایتن و پێشگرتن لەو خەسارانەی لەکارەوە بەدی دێن، دەبێ لێی بەهرەمەند بن.
ئەو کارەساتەکانەی بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پاراستنی لەکاتی کار لەساڵدا دەبێتە هۆی کوژران وبرینداربوونی کرێکاران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حکوومەتی ئێران هیچ دەسپێشخەرییەکی بۆ باشترکردنی دۆخی کرێکاران بە ئەنجام ناگەیەنێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان