KMMK:
دووشەممە ۱۲ی خاکەلێووەی ۲۷۱۹ی کوردی ، هاوڵاتییەک بەناوی کوهسار وەیسی بەبۆنەی تێهەڵچوونی بنەماڵەیی لە گوندی دزڵی، لەلایەن کەسێکەوە بەناسراو بە مەلا بە لدانی زەبری چەقۆ کوژراوە.
بەگوێرەی ئەو هەواڵانەی بڵاوبوونەتەوە ؛ خوشکی کوهساری وەیسی پێشووتر هاوژینی پیاوێک بووە ناسراو بە مەلا کە جوێ ببوویەوە بەڵام مەلا (بکوژ) چەندد ڕۆژێک بوو کێشەی بۆ بنەماڵەی کوهسار ساز دەکرد و لەکۆتایی دا دوێشەو پاش تێهەڵچوونی مەلا(زاوای پێشوو) لەگەڵ کوهسار ،ناوبراو بە زەبری چەقۆ بریندار دەبێ و دەکوژرێ.
شیاوی باسە کە تاوانبار هەڵهاتووە و تا ئێستە دەسبەسەر نەکراوە.
بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمە یەکەمین ڕووداوی کوشتن لەم مانگەدایە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان