راپۆرتی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له مانگی مارسی ۲۰۱٩ کە بە هەوڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان و بە پشت بەستن بەو ڕاپۆرتانە کە لەلایەن كۆمهڵهی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوکراونەتەوە، کۆبەندی بۆکراوە. شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیا وێنەیکی بچوکی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامادە کراوە. کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرتنی هاووڵاتیانی کورد ، مافە سیاسی، کۆمەلایەتی و مەدەنیەکانی گەلی کورد پێشێل دەکات. ئازادی رادەربرین، مافی ژیانی ئازاد و سەربەخۆ، ئەمنیەتی تاکەکەسی،بابەت گەلێکن کە حکومەتی ئێران بە رۆژانە پێشێلیان دەکات، ئەوە هاوکاتە لەگەڵ هەڵاواردن و جیاوازی خستن نێوان خەڵک.
سێدارە
لەو مانگە دا ٦ هاووڵاتی بە تۆمەتگەلی جیاواز لەسێدارە دراون، هۆکار و تۆمەتی لەسێدارەدرانی ئەو هاووڵاتیانە، کوشتنی بە ئەنقەست راگەیاندراوە.
تۆمەت | ناو |
کوشتن | عەلی شکوری |
کوشتن | نورەدین سەلامی |
کوشتن | ناجی عومەر زاده |
کوشتن | حسێن رەحیمی |
کوشتن | خەلیل سالحی |
کوشتن | سەلمان ئایەرپەنا |
گرتن و زیندان
لەو مانگە ش دا، هاووڵاتیان توشی گرتن بوونەوە و ٢٢ کەس دەستبەسەر کراون، ئەوە جیا لەو کەسانەیە کە لە مانگەکانی پێشووتر دەستبەسەر کراون، ئەو هاووڵاتیانە، چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێزی کوردستانن کە بە تۆمەت گەلی نارەوا رەوانەی گرتوخانە کراون.
شوێنی دەستبەسەرکران | ناو |
اورمیه | پیمان نقشبندی |
سنه | جمال اسدی |
سنه | آرمین اسپرلوس |
سنه | مجید رزم آور |
اورمیه | شاهین گله داری |
سنه | توفیق محمدی |
پیرانشار | قادر مەحەمەدپوری |
پیرانشار | عزت مەحمودی |
پیرانشار | عبدوسەلام حسێنی |
سەقز | زانکۆ ئەمیری |
کامیاران | جەلال رۆستەمی |
نورئاوای لورستان | عەلیرەزایی |
نورئاوای لورستان | یوسف کاکاوەند |
سنه | وەلی نەسری |
میراوێی بۆکان | مستەفا جەوادی |
میراوێی بۆکان | تەوفیق رەحمانی |
سنە | رەزا ئەمجەدی |
مەریوان | ئەرسەلان نیکخا |
مەریوان | ئارش نەوزەرى |
بەردەرەشی مەریوان | پیام شەوقی |
شەردۆشی مەریوان | عادل نیک خا |
شەردۆشی مەریوان | کارزان شردۆشی |
کؤڵبەران
لەو مانگەش دا کۆمەڵیک کۆڵبەر لە رۆژهەلاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو و بریندار کراون. لەم مانگە دا ٦ کۆڵبەر کوژراون و ١١ کۆڵبەریش بریندار بوون
بریندارەکان
هۆی برینداربوون | شوێن | ناو |
بەفر و ڕنوو | چاڵدران | فەرهاد نەقشی |
گرفتار در بهمن شدید | چالدران | ؟ |
تەقەی هێزە ئەمنیەکان | حاجی ءومران | مەحەمەد شمایلی |
تەقەی هێزە ئەمنیەکان | ورمێ | شەفیع سەمەدی |
تەقەی هێزە ئەمنیەکان | پیرانسار | بەکرە |
تەقەی هێزە ئەمنیەکان | بانە | رەئوف عارفی |
تەقەی هێزە ئەمنیەکان | نەوسود | مەسعود تەیموری |
تەقەی هێزە ئەمنیەکان | ورمێ | سیامەند خەلیلی |
تەقەی هێزە ئەمنیەکان | نەوسود | جەبار مەحمودی |
تەقەی هێزە ئەمنیەکان | بانە | ڕێبوار |
تەقەی هێزە ئەمنیەکان | نەوسود | برایم خۆشنودی |
کوژراوەکان
بەفر و ڕنوو | چالدران | تاهرئەدیبی |
تەقەی هێزە ئەمنیەکان | پیرانشار | سەید واحد ئەحمەدی |
سەرما | پیرانشار | مەتین بەدەخشان |
بەربوونەوە لە کێڤ | هەوارامان | ئەفشار سیارینیا |
سرما | سەردەشت | شاکر پورخالید |
جەڵتەی دڵ بە هۆیی ماندووی کۆڵبەری | توێڵەی نەوسودد | عارف ئاداک |
خۆکووژی و کوشتن
لەو مانگە دا وەک مانگی پێشوو رێژەی خۆکووژی و کوشتنەکان لەسەرەوە بوو، ١٠ کەس خۆیان کوشتووە کە ٥ کەسیان ژن و ٥ کەسیشیان پیاو بوون، هەر وەها ٢ کەس کوژراون کە ١ کەس ژن و ١کەس پیاوە، هاوکات کەسێکیش گیانی لەدەست دراوە، بەڵام نەزانراوە کە کوژراوە یا خۆی کوشتووە.
خۆکووژی
جیگا | ته من | ناو |
سەقز | ٣٥ | سەلاحەدین حەیدەری |
ئییلام | ١٥ | ندا |
جوانرۆ | ١٨ | ی.فەتحی |
مەهاباد | ٣٥ | سەعادەت خ |
سەقز | ؟ | ئومید حەسەن پور |
مەریوان | ١٨ | کاروان بەهمەنی |
سەلاس باوەجانی لە کرماشان | ١٨ | زەکەریا خانی |
ورمێ | ؟ | مەزهەر ۆوش قشلاقى |
کرماشان | ؟ | ل. رەمەزانی |
کرماشان | ٣٠ | فرشته كەهراريان |
کوژراو
جیگا | ته من | ناو |
دێزفول | ٣١ | ئەمین کرکی |
سەنقور | ٣١ | مریەم موحیبی |
مین
لەم مانگە دا یەک کەسی بە ناوی سەعیدە چنانی لە دێلوران بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لەدەست داوە.
جیی ئاماژەیە کە جیا لەو بابەتانەی سەرێ، کۆمەڵیک کردەوەی دژە مرۆڤی تر لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە روویان داوە کە وەک داتا وئامار ناتوانرێ باس بکرێن. هەر لەو مانگەدا نارەزایەتی خەڵک، کرێکاران و هتد بەردەوام بووە، رێژەیەکی زۆری کرێکاران بێ موچەن و موچەکانیان نادرێت.
ژینگەی کوردستان وەک جاران خەساری زۆر بەرکەوتووە و سپای پاسدارن و ناوەندە ئەمنیەکان بە بەرنامەی داڕێژدراو هەوڵی کاول کردنی کوردستان دەدەن.
لە باکووری کوردستان رێژەیەکی زۆری سیاستمەدەران، ئەندامانی هەدەپە، کەسایەتی سیاسی، چالاکانی مەدەنی و سیاسی دەستبەسەر کراون و رەوانەی گرتوخانە کراون، ئەوە جیا لە بۆمبارانی رۆژانەی باکوور و باشووری کوردستان لە لایەن حکومەتی تورکیاوەیە.
لە رۆژئاوای کوردستان، حکومەتی تورکیا لە رێگەی گروپە تێرۆریستەکانی چەندین تەقینەوەی لەناو خەڵک دا ئەنجام داوە و خەڵکانی زۆر بریندار بوون و گیانیان لەدەست داوە. لە عەفرین داگیرکاری بەردەوامە و تورکیا هەوڵی گۆرینی دیمۆگرافی ئەو ناوچە کوردستانیە دەدات.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات، هەوڵ بدەن بۆ وەرگرتنی مافی ڕەوای خۆیان و هەر جۆرە پێشێلکاریەک کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەڕ ئەوان دەکرێت، لەقاو بدەن و دەنگی خۆیان بە خەڵکانی جیهان بگەیەنن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان