برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنووری سەردەشت

KMMK:

ڕۆژی یەکشەممە ۱۱ی خاکەلێوەی ۲۷۱۹ی کوردی (۱۳۹۸ی هەتاوی) لەکاتێکدا کاروانێک لە کۆڵبەرانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەناوچەی سنووری ژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی هەرێمی باشووری کوردستان لەکاتی گەڕانەوەدا بوون، کەوتنە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکانی ئێران کە لەو ڕوودوەدا کۆڵبەرێک بەناوی «ڕەئووف سلێمانی» فیشەکێک بەر پای دەکەوێ.

بەپێی بنکەی هەواڵگری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان؛ هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری جناو لەژێر کۆنتڕۆڵی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان کاروانێکی کۆڵبەران کەلە گڕانەوەدا بوون بەرەو ناوچەی سنووری سەردەشتدایە بەر دەسڕێژ و بەو هۆیەوە ڕەئووف سلێمانی تەمەن ۳۰ ساڵ خەڵکی بەشی وزینەی سەربە سەردەشت پای بریندار دەبێ وبۆچارەسەری دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەی ورمی.

شیاوی باسە؛ لەڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژانە کۆڵبەران لەناوچە سنووریەکان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران، کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، سەرمابردن، هەرەس، نوقم بوون لە ئاو، تەقینەوەی مین و… بریندار دەبن یان دەکوژرێن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان