بەردەوامی بێ ئاگابوون لە چارەنووسی مستەفا مستەفەوی

KMMK:

بەتێپەڕبوونی پتر لە دوومانگ لەوگواستنەوەی سەید مستەفا مستەفەوی ئاڵبڵاغ، هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لە زیندانی ناوەندی ورمێ-وە بۆگرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەوشارە، بنەماڵەکەی هیچ زانیارییەکیان لەمەڕ دۆخی ناوبراو وەچنگ نەکەوتووە ولە دڵەڕاوکێدا بەسەر دەبەن.

بەگوێرەی هەواڵەکە مستەفا مستەفەوی ڕێکەوتی ۱۵ی سەرماوەزی ساڵی ڕابردوو دەسبەسەر و ۱۲ی بەفرانبار گوازرابوویەوە بۆ زیندانی ورمێ.

شیاوی باسە ناوبراو ساڵی پار پاش دەسبەسەری ۲۷ڕۆژ ئەشکەنجە ولێپێچینەوەی لەسەر دەکرێ لە ژوورە تاکەکەسییەکان وپاشان دەگوازرێتەوە بۆبەندی ۳-٤ی زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان