kmmk:
ڕۆژی دووشەممە ۵ی خاکەلێوە ۲۷۱۹ی کوردی(۱۳۹۸ی هەتاوی)گەنجێکی کوردی خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشان، بەناوی ” زەکەریا خانی” تەمەن ۱۸ساڵ ،کوڕی حەبیب هەڵی کوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی هێــنا.
بەگوێرەی هەواڵەکە هۆکاری خۆکوژی ناوبراو دەگەڕێتەوە بۆ بێکاری و بێ دەرەتانی و کێشەی بنەماڵەیی.
بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی نویی زاینییەوە تا ئێستە ۸پیاو و ۱۱ ژن واتە ۱۹ کەس دەستیان داوەتە خۆکوژی کە بە هەژمار کردنی ئەم گەنجەوە ۲۰ کەس خۆیان کوشتووە کە لە نێویاندا دوو کچ و کوڕێکی تەمەن خوار ۱۸ساڵ بوونی هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان