KMMK:
ڕێکەوتی ۲۸ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷، دوو کچی مێرمنداڵ بەناوەکانی مریەم ۱۲ ساڵ تەمەن و شیوا ۱٤ ساڵ خەڵکی پارێزگای لوڕستان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دانیشتووی شەهریاری کەرەج، خۆیان لە قاتی پێنجەمی ئەو بینایەی تێدا دەژیان خستە خوارەوە.
بەگوێرەی هەواڵەکە پاش ئەوەی لەلایەن دایکیانەوە هەڕەشەی بابیان لێدەکرێ، لەگەڵ هاتنەوەی بابیان بۆ ماڵەوە لەترسی لێدان وتەمبێ خۆیان دەخەنە خوارەوە و بەگرانی بریندار دەبن و باری سڵامەتی یەکێک لەو منداڵانە ناجێگیر ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە ئەو دراوسێیانەی کەئەم دوو منداڵە دەگەیەننە نەخۆشخانە کوتوویانە: ئەم منداڵانە هەموو دەم لەلایەن دایکیانەوە (حاجی خان – م ) دەکەوتنە بەر هەڕەشە ولێدانی بابیان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان