ڕەزا ئەمجەدی چالاکی مەدەنی و کرێکاری دەسبەسەر کرا

KMMK:

رۆژی هەینی ۲ی خاکە لێوەی ١٣٩٨ هەتاوی، رەزا ئەمجەدی چالاکی کرێکاری ومەدەنی خەڵکی حەسەن ئاوای سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران قۆڵبەست کرا و بۆ شوێنکی نادیار گوازرایەوە تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارێک لە سەر چارەنوسی ناوبراو بەردەست نیە.

کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لەم وڵاتانەیە کە ‌بە بێ رێگەپێدانی دادگا و لە بنەرەتیش دا بە بێ ئاگادار کردنەوەی کەس و کاریان، شارۆمەندان دەفرێنێت و بۆ شوێنی نادیار دەیان گوازێتەوە و دواتریش بە دروست کردن و خستنە پاڵی تۆمەتی جۆراوجۆر و نابەجێ تۆمەتەکانی ئەم کەسانە ساغ دەکاتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان