KMMK:
شەممە ۲۵ی رەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی، ۳۰ کرێکاری بەڵێندەری دەرکراوی پۆڵای زاگرۆسی کوردستان پاش تێپەڕبونی ۵ ساڵ لە دەرکردنیان تاکو ئێستە مووچەی دواکەتووی خۆیان وەرنەگرتووە. ئەم کرێکارانە کە چەندین جار لەسەر دواکەوتنی مووچەی خۆیان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە دڵخۆشن بەوەی کە تا کۆتایی ساڵی ۹۷ مافی خۆیان وەربگرنەوە.
کارخانەی پۆڵای زاگرۆسی کوردستان لە شاری قوروەی سەر بە پارێزگای سنە، چەند ساڵێکە بە هۆی کێشەی داراییەوە داخراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی رێخکراوەگەلی حکومی و سڤیل، ئێران مافی ڕەوای کرێکاران و فەرمانبەرانی تایبەت و تەنانەت حکومی پێشێل دەکات و هەروەها ئەم چینەی کۆمەڵگا لە بواری بیمەی کرێکاری و گۆڕەپانی ستانداردی کاری تووشی کێشە دەبنەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان