ئیقبال شەعبانی بۆ زیندانی ناوندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە گوازرایەوە

KMMK:

پێنج شەممە ۲۳ ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاویی، ئیقباڵ شەعبانی چالاکی کرێکاری لە دوای تەواو بونی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی ئێران لە شاری سنە گوازرایەوە.

ناوبراو چالاکی کرێکاری و لێکۆڵەری سەندیکای کرێکارانی نانەوەخانەکانی شاری سنەیە کە لە ۲۹ی ڕێبەندانی ئەمساڵ لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران دەست بەسەر کراوە.
بەپێی سەرچاوەکان هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بێ هیچ بەڵگە و دیکۆمێنتێکی دیاری کراو و ڕێگەپێدراو ناوبراویان قۆڵبەست کردووە.

بە پێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی میلادی تاکوو ئێستا ۸۳ شارومەندی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان