سزای داسەپێندراو بەسەر هاووڵاتییەک لە لایەن دادگای پێداچوونەوە پەسەند کرا

KMMK:

۱۹ ڕەشەمە ۱۳۹۷ هەتاوی، سزای ۵ ساڵ زیندانی تەعزیری فەرشاد عەباسی، هاووڵاتی خەڵکی شاری ورمێ کە پێشتر لە لایەن لقی دووی دادگای شۆرشی ئیسلامی حکومەت لە ورمێ بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە ئۆپۆزسیۆنە کوردستانیەکان پێی درابوو، پەسەند کرا.

ئەو هاووڵاتیە، خەرمانانی ساڵی پێش لە ئێستا لە لایان هێزەکانی ئێدارەی ئیتلاعات لە ورمێ دەسبەسەر و دوای یەک مانگ لێکۆڵینەوە لە گرتووخەنەی ئیدارەی ئیتلاعات گوازتراوە بۆ زیندانی ناوەندی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ.

دادگایی ناوبراو لە گوڵان‌ی ئەمساڵ دا بە بێ مافی هەبوونی پارێزەری دیاریکراو بەڕێوە چوو بوو.

بەپێی زانییاریەکانی KHRN داخوازی بەردەوامی ئەو بەندکراوە سیاسیە بۆ ڕاگوێزتن بۆ بەشی زیندانیانی سیاسی لە لایان کاربەدەستانی زیندان هەروا بێ وڵام ماوەتەوە و تا ئیستا نابراو لە بەشی ۳-۴، بەشی بەندکراوانی تاوانی ئاسایی ڕاگیراوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان