سپای پاسداران: تەنیا ۱۰ لەسەت لە حەشیمەتی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدان

KMMK:

چوارشەممە ۱۵ی ڕەشەمە، محەممەد عەلی جەعفەری، فەرمانداری گشتی سپای پاسدارانی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا لە شیراز ڕایگەیاندووە کە تەنیا ۱۰لەسەت لە حەشیمەتی ئێران لە ژێر هێڵی هەژارێدان.

ئەم فەرماندەیەی سپای پاسدارانی ئێران بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەم ئامارە لەلایەن بانک جیهانییەوە ڕاگەیەندراوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کەبە پێی ڕەوتی هەڵکشانی گشتی تێچووەکان، نرخی هەڵاوسان خاڵ بە خاڵ تا کۆتای ساڵی ۱۳۹۷ دەگات بە نێزیکی ٤۰ بۆ ۵۰ لە سەت.

هەڵکشانی بەپەلەی تێچووی شت ومەکی ڕۆژانەی خەڵک، بێکاری لەڕادەبەدەر، دابەزینی بایەخی قەران و خەرج و بەفیرۆدانی بووجە وداهاتی خەڵک لە وڵاتەکانی عێراق، سوریا، لوبنان و یەمەن بووە بە هۆی ،خەڵک لە دابین کردنی سەرەتایی ترین پێداویستییەکانی ڕۆژانەی خۆیان تووشی کێشە ببن و سەوەتەی کاڵای ئەوان ڕۆژ لە گەڵ ڕۆژ بچووکتر ببێتەوە.ئەم حاڵەتە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خراپ تر بووە وخەڵکی کوردستانی بەتەواوی خستۆتە بن کاریگەری خۆیەوە.بەپێی دۆخی ئابووری داسەپاو بەسەر ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا شیمانە دەکرێ کە ڕادەی حەشیمەتی خوار هێڵی هەژاری بگات بە ۵۰ لە سەت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان