KMMK:
ڕۆژی ۱۲ی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ ی هەتاوی لە دوای بانگەوازی شورای ڕێخستنی ڕێخراوە پیشەییەکانی مامۆستان لە تەواوی ئێراندا، مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتیش لە شوێنی دیاری کراودا کۆبونەوەی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا.
لە ئەمساڵدا بۆ جاری سێهەم مامۆستایانی قوتابخانە و بەشی پەروەردەی شارەکانی پارێزگاکانی سنە(مەریوان، سەقز، قوروە، سنە…) ورمێ و کرماشان کۆبونەوەی ناڕازیەتیان ئەنجام داوە .
شایانی باسە لە ڕۆژی یەکی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ی هەتاوی شورای ڕێخستنی ڕێخراوە پیشەیەکانی مامۆستایان بانگەوازێکی گشتی لە سەرتاسەری ئێراندا بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتوە مامۆستایان بۆ کەمی بڕە موچەی مانگانە و خانەنشینییان مانگرتنی سەرانسەری بکەن، کە لە گەڵ پێشوازی گشتی مامۆستایان بەرەوڕوو بویەوە و ڕۆژانی ۱۳ و ۱٤ی ڕەشەمەش لە پلانی ئەو ڕێخراوەدایە کە بە شێوەێیکی مەدەنی داواکاری گشتی مامۆستایان بە بەرپرسانی حکومەتی ئێران بگەێینن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


