KMMK:
بەپێ داتا و ئاماری چەند ساڵی ڕابردوو و بە گەرانەوە بۆ ئامارە ناوخۆیەکانی ئێران و بە تایبەت سەنتەری ئاماری ئێران، پارێزگاکانی سیستان و بەلوچستان، پارێزگای سنە و پارێزگای ورمێ زۆرترین ئاماری نەخوێندەواریان لە جوگرافیای ئێراندا هەیە، ئەم سێ پارێزگایە هەروەها لە ڕویی پێگەیشتن و ئاوەدان کردنەوەش کەمترین پشکیان بەرکەوتوە.
پێشتر عەلی باقرزادە، سەرۆکی دەستەی خۆێندەواری(نهضت سوادآموزی ) ئێران رایگەیاندبوو کە بە پێی سەرژمێریەکانی گشتی ساڵی ۱۳۹٥ کۆچی هەتاویی لە ناۆخۆیی ئیران ۱۱ ملیوێن نەخوێندەوار و ۹ ملێون نەخوێندەواری تایبەت هەیە کە زۆرترین ئەم داتایە لە پارێزگا سنوریەکانی وەک سنە و ورمێەن.
جێگای بیرهێنانەوەیە کە سیاسەتی سیستاماتیکی کۆماری ئیسلمی ئێران لە ماوەی ٤۰ ساڵی رابردوو دژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەمیشە حەسارەی ئابوری، سیاسی، کلتوری و کۆمەڵاێەتی هەمە لایەنە بوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

