بانگێهشتی دوو هاووڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان

KMMK:

ڕۆژی سێشەمە ۷ی ڕەشەمە ی ۱۳۹۷ی هەتاوی هاوڵاتێیکی کورد خەڵکی شاری سنە (سەنەندج) بە ناوی موحەمەد سادق ئەحمەدی نیا لە لایەن لقی چواری لێپرسینەوەی سزای کۆماری ئیسلامی لە سنە ، بە بانگهێشت کردنێک بە تۆمەتی ئیهانەکردن بە ڕێبەری حکومەتی ئێران و ئیهانەکردن بە ئیمام حوسەین لە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بۆ ئەو لقەی دادگا بانگهێشت و کە دبێت لەدوای دە ڕۆژ لەو لقەی دادگادا ئامادە بێت .
لە لاێیکی ترەوە :

بە وتەی کەمپینی بەرگری لە زیندانیانی سیاسی و مەدەنی ، هاووڵاتێیک خەڵکی پارێزگای ورمێ (ئورمیە )بە ناوی ئولدوز قاسمی (چالاکی تورک) لە لایەن لقی یەکەمی دادگای پێداچونەوەی کۆماری ئیسلامی لەو پەرێزگایەدا بۆ بڕواری ۲۱ی ڕەشەمەی ئەمساڵ بۆ دادگا بانگهێشت کراوە .
بە پێی ئەم ئاگادارکردنەوە خاتو قاسمی لە کاتی دیاری کراودا لە پەیوەندی لە گەڵ سکاڵای جێگری دادستانی گشتی ئینقلاب لە سەر ئەو تۆمەتەی خراوەتە ئەستۆی (پڕوپاگەندا دژی نیزام )لە لقی یەکەمی دادگای پێداچونەوەدا ئامادە بێت .
خاتو قاسمی لە بەهار و دواییەکانی هاوینی ئەمساڵدا دووجار دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

کۆمەڵە مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan