پێنەدانی حەقدەستی دوو مانگەی کرێکارانی ئاگر کوژێنەوەی ســنە

KMMK:

بەنێزیک بوونەوەی ڕۆژانی نەورۆز و کۆتایی ساڵی هەتاوی، کرێکارانی ئاگر کوژێنەوەی سنە دوو مانگە حەقدەستیان وەرنەگرتووە و تەنانەت پەرۆشی پێنەدانی نەورۆزانەیش لە ئارادایە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە کرێکارانی ئاگر کوژێنەوە دەبێ لە ڕۆژانی نەورۆز بە زۆرەملێ لەسەر کارەکانیان بن.

بەگوێرەی هەواڵەکە ئەو کرێکارانە لە ڕۆژانی ئاسایی دەبێ ۲۴ کاتژمێر لەسەر کار بن و لە هەندێ ناوچەی شاردا ۴۸ کاتژمێر پشوو وحەسانەوەیان هەیە و لەهەندێ ناوچەی دیکە تەنیا ۲۴ کاتژمێر پشوویان پێدەدرێ و ئەم بابەتە بووەتە هۆی پەرۆشی ودڵەڕاوکێ لەواندا، تەنانەت لەو ۲۴ کاتژمێرەی لەسەر کارەکانیانن بە پێی یاسای کار دەبێ خۆراکیان پێ بدرێ ،کەچی ئەم کرێکارانە دەبێ خۆیان خۆراک ئامادە بکەن.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

@kmmkkurdistan