سامان جرجیس هونەرمەندی ڕەپێڕی کرماشانی دەسبەسەر کرا

KMMK:
شەممە ۶ ڕێبەندان‌ی ۱۳۹۷ هەتاوی ، سامان جرجیس هونەرمەند و گۆرانی بێژی ڕەپێری خەڵکی کرماشان کە بە هۆی ئەو سترانانەی لە سەر کوردستان تۆماری دەکا ناوبانگێکی تایبەتی هەیە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە.

بە پێی زانیاری گەیشتوو ، بنەماڵەی ناوبراو توانیویانە ، چوار شەممە ٨ ڕێبەندان هاودیتنێکی لە گەڵ پێک بێنن .
سامان جرجیس بە تۆمەتی پڕووپاگەندە دژی دەسەڵات لە ڕێگەی دوو گۆرانی “سنەدژ” کە دوای گیان لە دەستدانی دەیان شارومەندی سنە لە ڕووداوی پێکدادانی پاسێک دەگەڵ تانکێری قیر و هەروەها گۆرانی “شەرمەندە” کە دوای بوومەلەرزەی سەرپێڵ زەهاو تۆماری کردبوو ، دەسبەسەر کراوە.
سامان جرجیس جیا لە چالاکی هوونەری لە بواری شێوازی ڕەپ ، بە زمانی کوردی کەڵهووڕی ش شێعری بۆ گۆرانی بێژەکانی تر نووسیوە.

کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان