KMMK:
هەشت کەس لە زیندانیانی بیروباوەڕی پێڕەوی ئایینزای سوننەی بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان (دیزەڵ ئاوا) کە نێزیک بە ۹ مانگی بەرێ دەستبەسەر کرابوون لەم ڕۆژانەی دوایدا دوور خرانەوە بۆ زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج.
زیندانیانی دوورخراوە لە زێدی خۆیان، هەنووکە لە بەشی قەرەنتینەی زیندانی ڕەجای شاری کەرەج ڕاگیراون. ناوی زیندانیانی مەنفاکـراو بە شێوەی خوارەوەیە: «موعین خودادادی، ئەیووب بەدر، لوقمان مروەتی، موختار مروەتی، ڕەزا کامرانی، یاسین ڕەمەزانی، هادی وەیسی وجەبار قادری»
شیاوی باسە کە: ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ زیندانی دوورخراوە، چالاکی ئایینی و هەوڵدان بۆتێکدانی ئەمنییەتی نەتەوەیی لە ڕێی پڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵاتە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


