گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی چەوەندەرکاران/ کومپانیا قەرزداری سێ هەزار وەرزێرە

KMMK

شەممە چواری ڕەشەمەی ئەمساڵ، وەرزێرانی چەوەندەری خەڵکی شاری نەغەدە وشــنۆ بەهۆی وەرنەگرتنی داواکاری و مافەکانیان، لەبەر دەرکی کومپانیای چەوەندەری شاری نەغەدە دەستیان دایە گردبوونەوەی ناڕەزایەتی دەربڕین.

بەرپرسی پێوەندییە گشتییەکانی ئەم کومپانیای قەندە پێشووتر ڕایگەیاندبوو: ۵۰ لەسەتی داواکاری چەوەندەرکاران لە مانگی ڕێبەندان پێشکەش دەکرێ؛ بەڵام تا ئێستە دەسپێشخەرییەک بۆ پێدانی ئەم داواکاریانە نەهاتۆتە ئاراوە.

مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ پاش گردبوونەوەی ناڕەزایی دەربڕینی وەرزێرانی چەوەندەر، گرێبەستێک بۆپێدانی هەموو پاشماوەی داواکری یەک ساڵەی ئەم چەوەندەرکارانە بە سەرۆکایەتی ئەم کومپانیایە ئەنجامی گرتبوو.

پێشووتڕ بەرپرسی لێژنەی سەرۆکایەتی سیستەمی پیشەیی وەرزێران و سەرچاوە سرووشتییەکانی پارێزگای ورمێ کوتبووی: ڕێژەی ئەو وەرزێرانەی قەرزیان بەلای ئەم کومپانیایەوەیە نێزیک ۳ هەزارکەس دەبن.

شیاوی باسە ئەم داواکری ومافانە تایبەت بەساڵی پێشووترە. وەرزێران لە مانگی خەرمانانی ۹۶ هەتاوی چەوەندەرەکانیان ڕادەستی ئەم کومپانیایە کردووە و لەوکاتەوە تائێستە هیچیان لەبریتی وەرنەگرتووە.


کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان