۳ زیندانی سیاسی کورد هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی دەستیان دایە مانگرتن لە خواردن

kmmk:

۲ی ڕەشەمە (۲۱ی فێبریە)هاوکات لەگەڵڕۆژی جیهانیزمانی دایکی ، سێ زیندانی سیاسی کورد بەناوەکانیعەلی ئەحمەد سلێمان ، یوسف کاکەمەمی وئایدین ئوزچلیک لە زیندانی تەورێز لە ناڕەزایەتی دژبە نەبوونی پەروەردە بە زمانی دایکی لە ئێران دەستیان دایە مانگرتن لە خواردنی یەکڕۆژە.

تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان لە هەواڵێکدا هێناویەتی، ئەم سێ زیندانییە سیاسییەی کورد کە لە زیندانی تەورێز ڕاگیراون ڕایان گەیاندووە:
“سەرەڕای ئەوەی بنەچەی ۱۵ی یاسای بنەڕەتی ئێران لەسەر پەروەردە بە زمانی دایکی هاوکات لەگەڵ زمانی فارسی جەخت دەکاتەوە بەڵام بەردەوام هیچ ئەگەر و ئیمکانێکی ڕەسمی بۆ پەروەردە بە زمانی دایکی کوردەکان،تورکەکان، بەلووچەکان، عەرەبەکان ، تورکمانەکان و… لە ئێران بوونی نییە.”

شیاوی باسە کە حکوومەتە دەسەڵات دارەکانی ئێران بە مەبەستی ئاسمیلاسیۆن و لەناوبردنی زمان و کەلتووری نەتەوەکانی کورد،بەلووچ،عەرب و… پەروەردە و برەوی زمان و کەلتوورەکانی دیکەی قەدەغە کردووە و لە هەوڵی ئوەدان،زمان و کەلتووری نەتەوەکانی دیکە بکەن بە زمانی فارسی و کەلتووری دیاری کراوی خۆیان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان