بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە بانە

KMMK:

چوارشەممە، یەکی ڕەشەمەی ۱۳۹۷ هەتاوی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری هەنگەژاڵی شاری بانە هێرشیان کردە سەر دەستەیەک لە کۆڵبەران و لە ئاکام دا کۆڵبەرێکی خەڵکی نەنوور بە ناوی غەریب تاجی بریندار بوو.

 غەریب تاجی کۆڵبەری بریندار بۆ چارەسەری پزشکی گوازراوەتەوە بەشی ناوەندی دەرمانی شاری سنە.

 بەپێی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە سەرەتای ساڵی ۲۰۱۹وە تا ئێستا٣٧ کۆڵبەر بریندار و١٣ کۆڵبەریش کوژراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان       

%d bloggers like this: