دەستبەسەر کرانی ۶۰ چالاکی کورد/ چالاکێکی تر لە سنە دەستبەسەر کرا

KMMK:
۲۸ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷، هێزە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە چالاکی ژینگەپارێز زەکەریا نەقشبەندی یان دەستبەسەر کرد.
بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی بڕواپێکراو: هێزە ئەمینیەکانی ئێران ئەو چالاکە ژینگەپارێزە و ئەندامی ئەنجومەنی سەوزی کوردستانیان لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کردوە و دواتر چوونە ماڵی ناوبراو و پشکنینی ماڵیان کردووە و چەندین کەرەسەی شەخسی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.
گرتن و دەستبەسەر کرانی چالاکانی سیاسی، مەدەنی و ژینگەپارێز لە رۆژھەڵاتی کوردستان رووی لە زیاد بوون کردووە. بەپێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ۵۰ رۆژی رابردوودا ۶۰ چالاکی کورد لە لایەن هێزە ئەمینیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان