هێزە ئەمینیەکان چالاکێکی مەدەنییان لە شاری سنە دەستبەسەر کرد

KMMK:

یەکشەمە ۲٨ی ڕێبەندان ۹۷ی هەتاوی ، هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە چالاکێکی کورد بە ناوی ئەفشین شێخ ئیسلامی وەتەنی یان لە ماڵی باوکیدا لەو شارەدا دەستبەسەر کرد .
بە وتەی سەرچاوەێیکی ئاگادار: ئەو هێزە ئەمنیانە کە بەڵگەی دادگایان پێبووە، دەچنە ناو ماڵی ناوبراوە و لە دوای گەڕانی ماڵەکە ئەو چالاکە مەدەنیە قۆڵبەست ئەکەن .
هەمان سەرچاوە لە درێژەدا دەڵێت: ئەفشین بەم زووانە لە ئامریکاوە بۆ چاوپێکەوتن دایک و باوکی گەڕاوەتەوە شاری سنە .

ئەم چالاکە مەدەنیە لە بەفرانباری ۱۳٨۹ لە گەڵ کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی کورد لە شاری سنە لە ماڵی باوکی زیندانی سیاسی کورد حەبیبوڵا لەتیفی دەستبەسەر کرابوو .

ئەو کەسانە بۆ پوچەڵکردنەوەی سزای ئێعدامی حەبیبوڵا تێ دەکۆشان .

بەپێی ئامارەکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی‌مافی مرۆڤی کوردستان لەسەرەتای ساڵی ۲۰۱۹ وە تا ئیستا ٥٨ چالاکی کورد لە لایەن هێزەئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا دەسبەسەر کراون .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان