دارستانە سەدان ساڵەکانی مەریوان لە مەترسی لەناوچوون دان

KMMK:

دارستانەکانی گوندی مەڕانە لە کۆنترین دارستان و بێشەڵانەکانی دەڤەری مەریوانە کە مێژوێیکی سەدان ساڵەیان هەیەوە و لەم دواییانەدا بەهۆی بڕینی نابەجێ و چێ کردن و پەرەپێدانی زەوی و زار و باخی هەلپەرستان وا خەریکە ئاسەوارێیکیان لێ نەمێنێت .
جاڕی لەناوچونی دارستانەکان چەند ساڵێکە لێدراوە و زۆر کەسی هەلپەرەست قۆڵی لەناوبردنی نیوەی دارستانەکانی لێ هەڵماڵیوە و دارستانەکان کە مڵکی گشتی و سامانی نەتەوەییە بەرەبەرە کراونەتە باخی تایبەتی و کشتوکاڵی .
ئێستاکەش هەواڵی دەورەلێدان و تەنین و تەلبەن کرد و وشک کردنی کۆنەدارە ئەستورەکانی باهێر و لاتەنیشتەکانی مەڕانە بەدڵنیایەوە هەواڵی مەرگی بێشەو و دارستانەکانی پێیە .
ئەمە لە هەلومەرجێکدایە کە ناوەندی پارێزگاری لە دارستانەکان و لەوەڕگاکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەو پەیوەندیەدا تەواو خەمساردە هیچ هەوڵێک بۆ ڕێگرتن لەو تاڵانکاریە ئەنجام نادات .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: