کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری بانە

kmmk:

ڕۆژی شەممە ۲۷ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی کۆڵبەرێکی کورد بەناوی بەختیار حەسەنی خەڵکی گوندی بڵەسەنی سەربە شاری بانە، لەناوچەی سنووری هەنگەژاڵ سەربە نەشمیری شاری بانە لەڕێی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو خێزاندار وخاوەنی دوو منداڵە بەناوەکانی ئیلیا و ئالان.

بەپێی ناوەندی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە دەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستە ۳٦ کۆڵبەر بریندار و ۱۲ کۆڵبەر کۆژراون، واتە سەرجەم ۴٨ کۆڵبەر خەساریان پێگەیووە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان